به پێی ڕاپۆرتهكان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان، لە ملەی “ژاڵانە”دا، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوو.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ئێوارێی ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەحمەت نادریان”، خەڵکی گوندی “دەرناخێ”ی شاری مەریوان، لە ملەی “ژاڵانە”دا، بەهۆی پێکدانی ماشینێكی سهواری بریندار بوو. جێگهی ئاماژهیه، بەرزاییەکانی “تەتە و ژاڵانە”، جێگا و شوێنی هاتوچۆی کۆڵبەرانە و زۆرجار بەهۆی نەبوونی ڕۆناکایی و نهخشهڕێگا، کۆڵبەران تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و بریندار و تەنانەت گیانیان لەدەست دەدەن. شایانی باسه، ناوبراو ئێستا لە ناوەندی دەرمانی لەژێر چاوەدێریی پزیشکی بهسهر دهبات و باری تەندروستیی باش ڕاگەیەندراوە.