ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی شیركه‌تی ئابفای ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی شیركه‌تی ئابفای ئه‌هواز له‌ناڕه‌زایه‌تی به تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌و شیركه‌ته له‌گه‌ڵ ئابفای ئۆستان، هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه. به وته‌ی كرێكاران و پێرسۆنێلی ئابفا، شیركه‌ت ته‌وانی ماڵی بۆ دابین كردنی ئیمكانات و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ خزمه‌تگۆزاری هاووڵاتییان نییه و كه‌یفیه‌تی ئاوی خواردنه‌وی ئه‌و شاره زۆر له خوارۆیه.