کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی حه‌وت ته‌په‌

اعتراض کارگران بازنشسته هفت تپه

پتر له‌ ١٠٠ كرێكاری خانه‌نشینكراوی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رابنه‌ر ئیداره‌ی كاری شاری شووش، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست دواخرانی په‌رداختی سه‌نه‌وات و شێوه‌ی له‌به‌رچاو گرتنی مه‌زایاكان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ به‌شداربووان، له‌ نوێترین سه‌ردانی بۆ حسێبداری ئه‌و شیركه‌ته‌، تێگه‌یشتووه‌‌ كه‌ واحدی حسێبداری حه‌وت ته‌په‌ ته‌نیا پایه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بنه‌مای په‌رداختی سه‌نه‌واتی خانه‌نشنیكراوان و مه‌زایاكانیان به‌ پێی ماده‌كانی ٣٥ و ٣٦ی و ته‌بسه‌ره‌كانی ١ و٣ی په‌یوه‌ستی ئه‌و یاسایه‌، داده‌نێت. ناوبراو له‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌وته‌كانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته‌ نایاساییه‌ و دژی بڕیاری ئه‌م دوایانه‌ی دیوانی عیداله‌تی ئیداریه‌.