مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر بۆ ٢٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌درا.
كرێكارانی ناڕازی له درێژه‌ی مانگرتنه‌كانیاندا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، نابه‌رابه‌ری له په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسه‌نگ كردن، ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئۆستانداری كرمان كۆبوونه‌وه. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، كاری ته‌واوی مه‌عده‌نه‌كان هاوشێوه‌یه، به‌ڵام ئاستی حه‌قده‌سته‌كان زۆر جیاوازه و چیتر ناتوانن ئه‌و هه‌ڵاواردنه قه‌بووڵ كه‌ن.