ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ماڵباخته‌كانی كرمان خۆدڕه‌و، به‌كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ده‌زگای قه‌زایی ڕژم له تاران خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند كه بۆ وه‌رگرتنی ئۆتۆمبێل بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان لێ وه‌رگرتوون به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ هێشتا ئۆتۆمبیله‌كانیان ته‌حویل نه‌داون. ماڵباخته‌كانی ئه‌و شیركه‌ت خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و په‌روه‌نده‌یه پتر له ٢٠٠٠ سكاڵاكاری هه‌یه.