سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پترۆشیمی “فه‌ن ئاوه‌ران”، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی پترۆشیمی “فه‌ن ئاوه‌ران” خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا هه‌روه‌ها هاوسه‌نگ كردنی پاداشه‌كان بوون. نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و پترۆشیمیه ٧ هه‌زار پێرسۆنێلی هه‌یه كه له ژێر ناو و نیشانی جۆراوجۆر له‌وانه په‌یمانی و قه‌راردادی كار ده‌كه‌ن به‌ڵام ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و ئه‌و خزمه‌تگۆزاریانه‌ی وه‌ری ده‌گرن زۆر جیاوازه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خوازیاری وه‌لانانی ئه‌و نابه‌رابه‌ریه بوون.