به دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو كرێكارای ده‌ركراوی ئه‌و شیركه‌ته به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د حه‌نیفه‌ر” و “ئیمان خزری” له لایه‌ن ئیداره‌ی كاری شارستانی شووش، حۆكمی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاریان به دوای سێ ساڵ وه‌رگرت و گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌م په‌روه‌نده حقووقیه حۆكمی گه‌ڕانه‌وه به كاریان وه‌رگرتووه به شێوه‌ی مامناوه‌ند ٥ تا ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه. ئه‌و كرێكارانه هاوكات له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه له هاوكاره‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له كار بێكار و ده‌ركرابوون. شایانی باسه كه چاره‌نووسی “ئیسماعیل به‌خشی”، “سالار بیژه‌ن پوور” و “عه‌زیم سۆرخه” به شوێن سێ ساڵ هێشتا ناڕوون و نادیاره.
