لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “محەمەد تاهیر حوسێن پوور” لەلایەن دادگای ڕژیمهوه لەو شارە، سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بە پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەم سزایە بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” و هەروەها “بە شداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵی شاری نەغەدە” کە دوای کوژرانی هاووڵاتییەی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هاتە ئاراوە، بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.