له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، “جه‌واد له‌عل محه‌ممه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.
“جه‌واد لهعڵ محه‌ممه‌دی” له چالاكانی مه‌ده‌نی و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه نامه‌ی نامشرووع بوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕێبه‌ر و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی واژوو كردبوو و له‌و ماوه‌یه چه‌ندین جار خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو. ئه‌و چالاكه سیاسی و مه‌ده‌نیه ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ هێڕشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌ڕای پشكنین كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.