به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، كۆڵبه‌رێك له سنووری شاری سه‌رده‌شت به سه‌ختی برینداربوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت و دانیشتووی ئاوایی “دارمهرجان” به ناوی “یووسف موسته‌فاپوور”، له ناوچه‌ی “سه‌نگه‌ر ئاغایان” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرایه ئامانج و به سه‌ختی برینداربوو. شایانی باسه، ناوبراو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی ده‌رمانی ئه‌مشاره كراوه.