ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی سه‌ره‌خس له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵیان، له ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیاری په‌رداختی ١٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له ساڵی ٩٣ی هه‌تاویه‌وه تا ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، هه‌روه‌ها په‌رداختی شه‌ش مانگ جێژنانه‌ی ساڵی ٩٩ و شه‌ش مانگی ساڵی ١٤٠٠ بوون.