له‌قی ٣١ی دیوانی باڵای قه‌زایی ڕژیم له تاران،حۆكمی له سێداره دانی زیندانییه‌كی سیاسی كۆرد به ناوی “شاكر بێهرووزی” پشت ڕاست كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، حۆكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه به تۆمه‌تی “كۆشتنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی سپای پاسداران” له لایه‌ن دیوانی باڵای قه‌زایی ڕژیم چشت كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به وته‌ی لانیكه‌م ١٢ كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه‌ی “دیزه‌ج” ناوبراو له كاتی ڕوودانی تاوانه‌كه له شوێنی ڕووداو نه‌بووه. هه‌روه‌ها به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی “شاكر بێهرووزی” ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و ڕووداوه‌وه نییه، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به وته‌ی شایه‌ت حاڵان نه‌داوه و ئه‌و حۆكمه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه سه‌پاندووه.