ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانی به كۆبوونه‌وه له شاری كابۆل، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئاسته‌نگییه‌كانی تالیبان بۆ خۆێندن و كار كردنی ژنان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به دروشمه‌كانی “بێده‌نگی جیهان مایه‌ی شه‌رمه” و “به‌رگری له مافی ژنانی ئه‌فغان بكه‌ن” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڕیاره‌كانی تالیبان بۆ سه‌ركووتی ژنانی ئه‌و وڵاته دربڕی. ژنانی به‌شداربوو به ده‌ركردنی قه‌تعنامه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان درێژه ئه‌ده‌ن به كۆبووبنهوهكانیان.