ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌نداوی “شه‌فاڕوود”ی ڕزوانشه‌هر سه‌ر ئۆستانی گیلان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی مانگرتووی به‌نداوی “شه‌فاڕوود” به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و به‌نداوه سه‌باره‌ت به پێدانی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانیان، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی ٦ مانگ، له به‌رانبه‌ر بینای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و به‌نداوه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازی كه ژماره‌یان نزیك به ٩٠٠ كه‌س ده‌بێت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی چاكسازی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و به‌نداوه حه‌قده‌ستی هه‌ر مانگێكیان به تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند مانگ له واده‌ی دیاری كراوی خۆی وه‌رده‌گرن.
