كرێكارانی شێركه‌تی “ئاهه‌ن ئاجین و مۆبین” له ناوچه‌ی “وه‌رزقان”ی سه‌ر به ئازه‌ربایه‌جانی شه‌رقی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری ده‌ركردنی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته له مه‌عده‌نی “سۆنگۆن” بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته، حه‌قده‌ست و پاداشتی كاری كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه دواكه‌وتووه و هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی حه‌قده‌ست و بژێوی ژیانی ئه‌و كرێكارانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.