ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی مانگی ڕەزبەر، دوكاندارانی ته‌ڕه و سه‌وزه‌ی مه‌یدانی ته‌ڕه‌باری شاری سه‌قز به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به كێشه‌كانیان، مانیان گرت و دەستیان لە کار کێشایه‌وه.
به پێی ڕاپۆوورته‌كان، ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به دروشمی “ئێمە کاسبانی تەڕە و میوە بە هۆی پێشێلکردنی ماف و پشتگوێخستنی داواکارییەکانمان، ده‌ست له كار ده‌كێشینه‌وه و مانده‌گرین” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌یه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.