کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌ووه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی عه‌مه‌لیاتی پازارگاد

تجمع کارگران شرکت عملیات غیرصنعتی پازارگاد

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی عه‌مه‌لیاتی غه‌یره‌ سه‌نعه‌تی “پازارگاد” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاره‌كی په‌ردیسی جه‌م، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جی نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته خوازیاری جێبه‌جی كردنی داخوازییه‌كان بوون و ‌ ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جی نه‌كرێت درێژه‌ به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.