كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی نوسینگه‌كانی سه‌هامی عه‌داله‌ت ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی شوغڵی و دواخرانی حقووقه‌كانیان به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلێسی ڕژیم له مه‌یدانی به‌هارستانی شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ژماره‌یه له كارمه‌ندانی له‌سه‌ر كار له نووسینگه‌كانی سه‌هامی عه‌داله‌ت به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه، به دوای ١٣ ساڵ سابقه‌ی كاریان له‌م نووسینگه‌یه، هێشتا داهاتووی كاریان نادیاره.