کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

مانۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌ دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌ دژبه‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازی

سخن روز 3

حهفتهی ڕابردوو مانۆڕی نیزامیی هاوبهشی پاكستان، توركییه و ئازهربایجان كهتێیدا بهشێوهیهكی مانادار كۆماری ئیسلامی خرابووهلاوه، بهڕێوهچوو. پاشان كۆماری ئیسلامی بهشێوهیهكی هاندهرانهنومایشێكی ڕهزمیی بهرینی لهسنوورهكانی دهوڵهتی ئازهربایجان ئهنجامدا و جارێكیش دووبارهی كردهوه‌. هاوكات میدیاكانی سهربهكۆماری ئیسلامی تهبلیغاتێكی بهرینیان دژبهدهوڵهتی ئازهربایجان و هاوكارییهكانی ئهم دهوڵهتهلهگهڵ ئیسرائیل وهڕێخست. كار بهجێگایهك گهیشت كهخامنهیی خۆی هاتهناو ماجهراوهو بهزمانی ههڕهشهوههۆشداری بهدهوڵهتی ئازهربایجان دا.

ئهوهیكهلهم ڕۆژانهدا لهسنوورهكانی ئازهربایجان و ئێران و ئهرمهنستان لهئارا دایهپێویستهلهچوارچێوهی باروودۆخی گشتیی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستدا ههڵسهنگێندرێ. ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست تووشی پشێوییهكی سیاسیی نوێ بووهو گشت وڵاتهگهورهو چكۆلهكانی ناوچهكهبهجۆرێك خهریكی جمووجۆڵی بهرینتری دیپلۆماتیك، بوار خۆش كردن بۆ بهستنی پهیمان و گرێبهستی تیجاری و ئابووریی نوێ و خهریكی بهڕێوهبردنی مانۆڕی نیزامین كهنیشانه و سیگناڵێكهبۆ پێكهاتن و پتهوكردنی بلۆك بهندیی سیاسییناوچهیی و جیهانی.

دهوڵهتهكانی ئیسرائیل، توركییه، قهتهر، عهرهبستان، پاكستان، ئێران و ئازهربایجان ههڵسووڕاوانهدهرگیری ئهو چالاكییانهن كهگۆشهگیریی سیاسی و نیزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی زیاتر ئاشكرا كردووه‌. كۆماری ئیسلامی هیچ وڵاتێكی هاوپهیمانی پایهداری جیددیی نییهو زیاتر لهڕابردوو ناچار بووهدهست بداتهكاردانهوهی عهسهبی و عهجوولانهو ڕوو بكاتهڕهوتهتیرۆریستهشیعهكانی ناوچهكه‌.

گۆڕانكاریی ژێئۆپۆلێتیكی ناوچهكهكهتا ڕادهیهك سهرچاوهگرتوو لهچوونهدهرهوهو كهمنهخشبوونی ئهمریكایه، بهدهسهڵات گهیشتنی تاڵهبان، سهركهوتنی حكوومهتی ئازهربایجان بهچهكی ئیسرائیل و حزووری جههادییهكانی سهربهتوركییه و چالاكی ئهرتهشی توركییه لهشهڕی قهرهباغ، و پڕڕهنگ بوونی ڕۆڵی ڕووسیهو چین و لاوازبوونی بهردهوامی ئێران، باروودۆخێكی تازهن كهلهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و لهئاستی ناوچهكهدا پێكهاتووه‌. مانۆڕهنیزامییهكانی نێوان ئهو بلۆكهسیاسییانهی كهبهرژهوهندی هاوبهشیان ههیه، تهنیا ئامادهكاری و بهڕۆژ كردنهوهی توانای نیزامی و پێرسۆنێلیی ئهرتهشهكانی ناوچهكهنییه، بهڵكوو بهئامانجی خستنهبهرچاوی هێزی نیزامی، نیشاندانی زاڵبوونی نیزامی و كهرهستهی مۆدێرنی تێكنۆلۆژیی شهڕ و ناردنی پهیام بۆ نهیارانی ناوخۆیی و دهرهكی، ئهنجام دهدرێت‌.

مانۆرهنیزامی و ڕهزمایشهكان لهههمانحاڵدا نیشان دانی توانای ماشێنی سهركوتی حكوومهتهگهندهڵ و دیكتاتۆرهكانهبهخهڵكی وڵاتانی خۆیان. ئهم ڕهزمایش و ئامادهكارییانهتهنیا ڕوو بهدوژمنی دهرهكی ئهنجام نادرێن و لهوهگرینگتر بهئامانجی نیشان دانی توانای سهركوتبهخهڵكی ناوخۆ و سهقامگیر كردنی ئۆتۆریتهی حاكمانی دیكتاتۆر و سهركوتی ئاخێزهجهماوهرییهكان بهڕێوهدهچن.

دهسهڵاتهئابووری و نیزامییهكانی جیهان كهبهرههمهێنهری سهرهكی چهكی شهڕن، براوهی كێبهركێی نیزامییو تهرخان كردنی ههرچی زیاتری بوودجهی وڵاتهكان بۆ كڕینی كهرهستهو تێكنۆلۆژیی شهڕن و چهند نموونهیهكی گرێبهستهملیاردییهكانی وڵاتانی خاوهن نهوتی عهرهب لهگهڵ ئهمریكا، كڕینی چهكی پێشكهوتووی ڕووسیهلهلایهن توركییه و كڕینی ٦٩ لهسهدیی كهرهستهی نیزامیی ئازهربایجان لهئیسرائیله‌.

وڵاتانی چكۆلهو لاوازی ناوچهكه، ئهو دهسهڵاتانهی كهمانهوهی خۆیان بهخاتری بوونی رهقیبان و دوژمنانی سیاسی لهمهترسیدا دهبینن، پتر لهڕابردوو سهروهتی نهتهوهیی خۆیان دهكهنهخهرجی كڕینی چهكی مۆدرێن و چارهنووس ساز. دهسهڵاتهنیزامییهكانیش نهتهنیا كهرهستهی نیزامیی خۆیان بهقیمهتێكی گران لهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دهفرۆشن بهڵكوو نهوت و گاز و باقیی سهرچاوهسرووشتییهكانی ئهم وڵاتانهش بهقیمهتێكی یهكجار ههرزان لهبهرامبهردا وهردهگرن.

ئهم مانۆڕهبهردهوامانهكهههزینهملیاردییهكانیان زیاتر لهداهاتی نهوتهوهسهرچاوهدهگرێت، گهندهڵی زیاتری دهسهڵاتداران و دهزگا نیزامی و ئهمنییهكان و پهرهسهندنی شهڕ و توندوتیژیی لێدهكهوێتهوهو خهساری قهرهبوونهكراوهلهژینگهی ناوچهكهدهدات.

ئیسرائیل، توركییه و پاكستان براوهیگۆڕانكاریی سیاسی و ژێئۆپۆلێتیك و ئێران و ئهرمهنستان دۆڕاوی ئهم گۆڕانكارییهن و بهتایبهت خهڵكی ناوچهكه‌‌‌ زیاتر لهڕابردوو ههڕهشهیان لهسهره‌.

حكوومهتی ئیسلامی ئێران یهكێك لهگۆشهگیرترین وڵاتانی ناوچهكهیه‌. هێزهنیزامی و ئهمنییهكانی ئێران كهلهبهرامبهر خهڵكی بێدیفاعدا لههیچ جهنایهت و ملهوڕییهك دهریغ ناكهن و بۆ بۆمباران و مووشهكبارانی خهڵكی كوردستان لهههموو دهرفهتێك كهڵك وهردهگرن، لهئێستادا بێجگهلهخۆههڵكێشان و ههڕهشهی پووچ، هیچ كارێكیتریان لهدهست نایه‌.

حكوومهتی ئیسلامی كهدرووشمی لهناوبردنی ئیسرائیل و دوژمنایهتی لهگهڵ ڕۆژئاوا و ئهمریكای كردووهتهپێناسهی سیاسیی خۆی، لهئێستادا ناچارهشایهدی چالاكی و حزووری سیاسی، ئابووری و زانیاریی دهوڵهتی ئیسرائیل لهدهورووبهر و لهپهنا سنوورهكانی خۆی بێت و كهرهستهو دامهزراوهستراتێژیكهنیزامییهكانی خۆی لهمهترسیی هێرشی نیزامی و خراپكارانهدا ببینێت و بێجگهلهههڕهشهی بێبنهما و خۆههڵكێشان توانای كارێكیتری نهبێت.

جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش، خهڵكی شهریف و ڕهنجدیتووی كوردستان، جهماوهری وهگیان هاتوو لهستهم و سهركوت و ههڵاواردن، هیچ قازانجێكیان لهبههێز بوون و پڕچهكتربوونی حكوومهتهدیكتاتۆر و گهندهڵهكاندا نییهو ئهم توانای نیزامی و ڕهزمایشیانهسبهینێ لهدژی ئهوان بهكار دهبردرێت.

بازرگانای مهرگ، كهههرچی زیاتر چهك ههناردهی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكهن، دهسهڵاتهگهندهڵ و دیكتاتۆرهكان كهزیاتر لهڕابردوو پشتیان بههێزی نیزامی و ئهمنی بهستووه، لهخهڵكی ناوچهكهزیاتر لهئهرتهشهكانی دوژمنیان دهترسێن و نیگهرانن. ئهم مانۆڕانهو ئهم باروودۆخهنهشهڕ و نهئاشتییه، ههڕهشهدژبهدهسهڵاتهكان نییهبهڵكوو ئامانجی سهرهكیی، ترساندنی خهڵكی وهگیان هاتوو لهستهم و سهركوته‌.

كهشوههوای شهڕ و میلیتاریستی بهكردهوهلهپێناو بێدهنگ كردن و ترساندنی جهماوهری ناڕازی دایهو پێویستهخوازیاری ههڵوهشاندنهوهی گشت مانۆڕهكان و نیزامی كردنی سنوورهكان، ڕێگری لههاتووچۆی هێزهنیزامییهكان، ڕێگری و قهدهغهكردنی لهناوبردنی شوێنی ژیان و كاری خهڵك بین.