به ده‌یان كرێكار له مه‌عده‌نه‌كانی “پابدانای جنووبی”، “چشمه پوودنه”، “گله تووت” ، “١٢-١٤” ، “سه‌را په‌رده”، “باب شكوون” و “مه‌عده‌نجوو” له زه‌ره‌ندی كرمان له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوو هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و نابه‌رابه‌ری له نێوان كرێكارانی مه‌عده‌نه ده‌وڵه‌تییه‌كان و خسووسیه‌كان، ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه له نێوان ٣ بۆ ٥ میلیۆن تمه‌نه و لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی ٥ هه‌تا ١٥ ساڵه له‌وێ خه‌ریكی كارن به‌ڵام ئه‌و كرێكارانه به‌نیسبه‌ت هاوكارانی خۆیان له مه‌عده‌نه نیوه ده‌وڵه‌تییه‌كان حه‌قده‌ستێكی زۆر كه‌متر وه‌رده‌گرن. شایانی باسه كرێكارانی مانگرتوو بێجگه له هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، خوازیاری پێدانی حه‌قی بیمه‌كانیان به “سازمانی ته‌ئمینی ئیجته‌ماعی” و جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاری هه‌روه‌كوو شێركه‌ته‌كانی دیكه‌ی “زۆغاڵ سه‌نگ” له كرمان بوون.