كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار له پارێزگای گیلان، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به دواخرانی ٤ مانگ حهقددهستهكانیان له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كرێكارانه له كاتی قه‌یرانی وایرۆسی كۆرۆنا له دۆخێكی ناله‌باری كاری به‌سه‌ر ده‌به‌ن و كاری ئه‌وان له دابینكردنی ئاسایش و ته‌ندرووستی شاره‌كان زۆر كاریگه‌ره و ده‌بێت شهوراكانی شار و به‌رپرسانی پارێزگاكان به‌بایه‌خه‌وه بڕواننه كاره‌كانیان و بوودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ دیاری بكرێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان شاره‌داری روودبار باس له نه‌مانی بوودجه و پاره‌ی پێویست بۆ دابین كردنی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه ده‌كات.