ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی لالی هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی ١٠ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه بێجگه‌له نه‌درانی ٧ مانگ حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌دراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی كرێكاران به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار وڵامێكی جیددی‌یان به خواستی كرێكاران نه‌داوه‌ته‌وه. به‌شێكی دیكه له نیگه‌رانیی ئه‌م كرێكارانه نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی به هۆی گرێبه‌ستی كورت ماوه‌یه كه خاوه‌نكار به هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه ده‌توانێ كرێكاران له‌سه‌ر كار ده‌ریان بكات. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌گه‌رچی له ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه كرێكارانی به‌شی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵی هێندێك له ناوچه‌كانی ئه‌مشاره ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا وڵامێكی گونجاویان له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه پێنه‌دراوه‌ته‌وه.