كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كاروون، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاواردن و په‌رداخت نه‌كرانی پاداش و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جی كرانی داخوازییه‌كانیان و به به‌شداری نوێنه‌رانی كرێكاری، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كارخانه، جێنشینی ماڵی و ئیداری، و جێنشینی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار به‌ڕێوه‌چووه. به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، كرێكاران ٢٠ ڕۆژ پاداش وه‌ر ده‌گرن، هه‌روه‌ها بسپۆڕانی كارخانه ٢٥ ڕۆژ و ئه‌ندازیاران ٣٠ ڕۆژ پاداش وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن كرێكارانه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و وتوویانه ئه‌و بریاره نادادپه‌روه‌رانه‌یه و هیچ جۆره نایه‌كسانییه‌ك قبوول ناكه‌ن.