كۆمه‌ڵێك له خزمه‌تگۆزاران و سرایدارانی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانی “برووجن”، “بلداجی” و “كیار”ی سه‌ر به ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی باروودۆخی مه‌عیشه‌ت له به‌رانبه‌ر ئیداری ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شدار بووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ربڕێ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بوون. به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووان، كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌زایا و حه‌قده‌سته‌كانیان ڕاسته‌وخۆ مهعیشهتیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و ئه‌وه شیاوی چینی زه‌حمه‌تكێشی به‌شی خزمه‌تگۆزاری مه‌دره‌سه‌كان نییه.