لانیكه‌م ٢٠٠ كرێكاری شێركه‌تی په‌یمانكاری “كاریز” له پڕۆژه‌ی ڕێگای مه‌نجیل بۆ ڕه‌شت، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ستی چوار مانگی ڕابردوویان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای به‌دوا كه‌وتنی چوار مانگ حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه و مه‌زایای كاری حه‌قی بیمه‌كانیان پێ نادرێت و كرێكارانی ئه‌و پڕۆژه‌یه دوایین حه‌قده‌ستێك كه وه‌ریان گرتووه بۆ مانگی گوڵانی ئه‌م ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌ویش به گوشار و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی كرێكاران له دوای دوو مانگ دواكه‌وتن واته له مانگی پووشه‌په‌ڕه‌وه ڕژاوه‌ته سه‌ر حیسابه بانكیه‌كانیان.