به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە مانگی گوڵانی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگایی قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دادگای ڕژیم له شاری سنە، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به‌ناوی “ئێران ڕاه پەیکەر” سه‌پاند. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێران ڕاه پەیکەر تەمەن ٣٣ ساڵ، ڕۆژی سێشممە ٢٤ی مانگی گوڵان لەکاتێکدا كه لە هەرێمی کوردستان گەڕابوویەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كرا و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.