به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و ماكۆ له لایه‌ن دەزگایی قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كران.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەرمانان “جەعفەر پەکەند” خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای گشتی ئەمشارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. “جەعفەر پەکەند” تەمەن ٥٠ساڵ و خەڵکی بۆکان ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ڕژیم له شاری ورمێ، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ماكۆی به ناوی “حه‌مید بهلخكانلوو” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵی به تۆمه‌تی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرد. حەمید بەلخکانلوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی مانگی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و دوای یەک مانگ لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.