ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، لانیكه‌م ٩ كه‌س له به‌شداربووانی خۆپێشاندانی خوێندكارانی زانكۆ له شاری “ئانكارا”ی پایته‌ختی توركیا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ناڕازی كه ده‌یانویست خێوه‌ت له ناو پاركه‌كان هه‌ڵده‌ن، له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و شاره ڕووبه‌ڕوور بوونه‌وه و ٩ كه‌سیان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. بزووتنه‌وه‌ی “بێ سه‌رپه‌ناهان” كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه دامه‌زراوه، خۆپێشاندانی شه‌وانه‌ی له شاری “ئه‌ستانبوڵ”ی توركیا ده‌ستپێكرد و به‌ره به‌ره ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه بۆ شاره‌كانی “ئه‌زمیر” و “ئانكارا” بڵاوه‌ی كرد. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا نرخی ئیجاره‌ی ماڵ له توركیا تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و هه‌ر ئه‌وه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆ له‌و وڵاته.