ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، چل هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی شاری “فلۆرانس”ی ئیتالیا، بۆ پشتیوانی له ٤٢٢ كرێكاری ده‌ركراوی شیركه‌تی (GKN مۆتۆرز)ی ئیتالیا، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه ماوه‌ی ٧٢ ڕۆژه كه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركرانی هاه‌وكاره‌كانان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، درێژه به مانگرتنه‌كانیان ئه‌ده‌ن. به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكاران دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ی هێنایه سه‌ر هێڵ بۆ پشتیوانی له كرێكاران ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.