كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ڕێگه‌ی ئاسنی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌شێكی زۆر له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی تاران له ژێر ناوی “لۆكۆمۆتیوڕان”، “سووزهنبان”، “پۆستی لێكۆڵینه‌وه”، به‌ڕیوبه‌رایه‌تی قه‌تار”، “كارناسی فه‌نی قه‌تار”، “كارناسی نیشانه‌كان” و “مانۆڕچی” بۆ شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان كار ده‌كه‌ن و له ئاست باروودۆخی پیشه‌یی و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازین. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، لانیكه‌م ١٢ بۆ ١٥ هه‌زار كرێكار له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران خه‌ریكی كارن و به‌رده‌وام به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن په‌یمانكارانه‌وه دوا ده‌خرێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه كرێكاران خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ته پهیمانكارییهكانن.
