ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی مه‌شهه‌د، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی خۆراسان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست باروودرخی خراپی مه‌عیشه‌تی و پیشه‌یی ده‌ربڕیوه و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ئه‌م مانگه‌ش مۆعه‌لیمانی ناڕازی له شاره‌كانی “تاران”، “كه‌ره‌ج”، “ئیسفه‌هان”،” ئه‌هواز”، “شیراز”، “یاسووج”، “شه‌هركورد”، خۆڕه‌م ئاباد”، “شیراز”، “ته‌ورێز”، “قۆم”، “ئیلام”، “به‌نده‌ر عه‌باس”، “ئه‌رده‌بیل” و “دیهدهشت” ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان له‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
