كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی په‌یمانی شیركه‌تی مۆخابراتی خووزستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پیشه‌ییان و شێوه‌ی به‌ستنی قه‌رارداده‌كان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كارمه‌ندانی په‌یمانی مۆخابرات له شاره جۆراوجۆره‌كانی خووزستان كه له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی مۆفادی گرێبه‌سته‌كان، له واژۆ كردنی خۆیان بواردووه، هێشتا نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی په‌یمانی مۆخابرات له شاره‌كانی “سووسه‌نگرد”، “ده‌شت ئازادگان”، “ئیزه” و “شووشته‌ر” به هۆی نه‌بوونی قه‌رارداد ماوه‌ی سێ ڕۆژه ڕێگرییان لێده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. كارمه‌ندانی به‌شدار بوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و به‌ستنی گرێبه‌ستی نوێ، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مۆخابرات بوون.
