كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی گیلان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٧٠ كرێكارای ئه‌و شاره‌داریه كه به شێوه‌ی ڕه‌سمی، قه‌راردادی یان په‌یمانی كار ده‌كه‌ن، له سه‌ره‌تای مانگی گۆڵانه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها سه‌نه‌وات و مه‌زایای ساڵانی ڕابردووشیان پێ بنه‌دراوه و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌ڵێوه‌یانیش به شوێن چوار مانگ دواخران وه‌رگرتووه و به دوای ئه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه.
