دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، ٣ هه‌زار كه‌س له لایه‌نگرانی حێزبه چه‌په‌كانی ئاڵمان له شاری لایپزیك له ناڕه‌زایه‌تی به دادگایی كردنی چوار ئه‌ندامی چالاكی چه‌پ، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و به وتنه‌وه‌ی درۆشمی “ئێمه هه‌موومان چه‌پین” شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌یان له ئاست گرووپه چه‌په‌كان به توندی مه‌حكووم كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و ڕێپێوانه به‌شداربووان به به‌دسته‌وه گرتنی پلاكارد و به‌نێر و وتنه‌وه‌ی دروشمی “هه‌موومان پێكه‌وه دژی فاشیستین” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری ئاڵمان نیشان دا. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و ڕێپێوانه له ناڕه‌زایه‌تی به محاكمه‌ی چوار هه‌ڵسووڕاوی چه‌پی ئه‌و وڵاته به هۆی دژایه‌تی كردنیان له‌گه‌ڵ به تاوان ناساندنی چالاكییه‌كانی بزۆتنه‌وه‌ی دژه فاشیسم، به‌ڕێوه‌چوو و له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و خۆپێشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.