كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی كارنامه سه‌وز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، بۆ شازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم له شاری تاران، كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه خۆیان گه‌یاندۆته شاری تاران، خوازیاری دامه‌زران له وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش وه‌كوو پێرسۆنێلی ڕه‌سمین. جێی ئاماژه‌یه كه مۆعه‌لیمانی كارنامه سه‌وز شه‌وانه ڕۆژ له‌به‌رده‌م ئه‌و وه‌زاره‌ته‌خانه‌یه له مانگرتندان و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه ئه‌دن به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.
