كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وه‌رزشگای ئازادی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له شاری تاران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده وه‌رزشیه ماوه‌ی حه‌وت مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه مه‌عیشه‌تیان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه. به وته‌ی به‌شداربووان، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌ست ئه‌ده‌ن به مانگرتن.
