کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی “حەوت تەپە”

تجمع کارگران غیر نیشکر هفت تپه1

کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی شێرکەتی نەیشەکەری “حەوت تەپە” ، ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خەرمانان لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەبوونی داخوازییەکانیان لە بەرانبەر بینای ئەو شێرکەتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵەکان، کرێکارانی ناڕازی خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان و گۆڕانکاری لە دۆخی کاری و نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانیان بوون، هەروەها ڕایانگەیاندووە لە ئەگەری جێبەجێ نەبوونی خواستەکانیان مان دەگرن و کۆبوونەوەیەکی بەرفەراوانی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر بینای ئەو شێرکەتە ڕێک دەخەن.