ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خەرمانان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی خزمهتگۆزاری شارەداری “ئۆمیدییە”، لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەبوونی خواستەکانیان لە بەرانبەر بینای فەرمانداری ئهو شاره، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دوایین کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری “ئۆمیدییە” کە لە ڕێکەوتی ٦ و ١٠ی مانگی خەرمانان بە بەشداری کرێکارانی بەشی فەزای سەوز و خزمهتگۆزاری لە بەرانبەر بینای فەرمانداری و پارێزگاری “خووزستان” بەڕێوە چوو، بەرپرسانی ئەو پارێزگایە بەڵێنیان بە کرێکاران دابوو کە له ماوهی یهك حهوتهی داهاتوودا خواستەکانیان جێبەجێ ئهكهن، بەڵام هەتا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ هەنگاوێکی کردەوەیی بەمەبەستی چارەسەری کێشەی ئەو کرێکارانە نەگیراوەتەبەر. شایانی باسە کۆبوونەوەی کرێکارانی ناڕازی لەبەر دواکەوتنی حەقدەستی چوار مانگی سەرەتایی ئەمسال و دواکەوتنی بەشێک لە حەقدەست و پاداشتەکانی ساڵی ٩٨-٩٩ بووە.
