ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خەرمانان، کۆمەڵێک لە پێرسێنۆلی پهیمانی بهشی دەرمانی شارۆچكهی “باشت”ی سهر به شاری یاسووج، لە بەرانبەر بینای شەبەکی بێهداشتی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵەکان، پێرسێنۆلی ئەو ناوەندە دەرمانییە خوازیاری پێدانی حقووقی حەوت مانگی ڕابردوو و گۆڕانی دۆخی کاریان بوون. شایانی باسە ئەو کارمەندانە کە ژمارەیان ٢٦ کەسه حقووقی یەک مانگی ساڵی ڕابردوو و شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵیان هەتا ئێستا پێنهدراوه.
