ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌رمان، له شاری تاران شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه و هاوكات حوكمی له‌سێداره‌دانی پێنج هاووڵاتی به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له هه‌مان ڕۆژ له زیندانی “ڕه‌جایی شه‌هر”ی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج هاوڵاتیه‌ی كه له سێداره‌دراون هێشتا به‌ڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێك كه حوكمی جێبه‌جێ كردنی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچبوو له دوای ڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی. شایانی باسه به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌ی مافی مڕۆڤی ئێران، له حه‌وت مانگی ڕابردووی ئه‌م ساڵ لانیكه‌م ١١٧ هاوڵاتی له زیندانه‌كانی ئێران له سێداره‌دراون كه ٣٨ حاڵه‌تی له نێوان ڕێكه‌وتی ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان هه‌تا ٢٨ی مانگی خه‌رمانان له كاتی ده‌ستبه‌كار بوونی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” سه‌رۆك كۆماری نوێی ڕژیم بووه.
