کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

توركییه‌ له‌سه‌ر زه‌وی دیواری سنووری ده‌كێشێت و له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆمباران ده‌كات

119422657 08d0a9df bd08 46b4 8166 e5b8646981f8

حكوومهتی توركییهدیوارێكی سنووریی بهدرێژایی ١٤٤ كیلۆمیتر لهنێوان ئێران و توركیهدا درووست كردووهتا ناوچهكانی دووبهری سنوور كهزۆربهیان كوردنشینن، لێك جیاكاتهوه‌. دوو ڕۆژ لهمهوبهر وهزیری ناوخۆی توركییهڕایگهیاند كهدیوارێكی سنووری بهدرێژایی ٢٤٢ كیلۆمیتر بهدیواری پێشوو زیاد دهكات. بهڕواڵهت بیانووی توركییهڕێگری لهشهپۆلی پهنابهرانی ئهفغانی و سووری، ڕێگری لهقاچاغی ماددهی هۆشبهر و كالا، بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ تیرۆریسم و پاراستنی ئهمنییهتی هاووڵاتییان و بیانووی لهمجۆرهیه‌.

حكوومهتی توركییهبهرلهدرووست كردنی دیواری سنووریی نێوان ئێران و توركییه، دیوارێكی درێژتری لهسنووری سوورییهو توركییهدا درووست كردبوو كهزۆربهی لهنێوان سنووری دوو بهشی كوردستانی سوورییهو توركییهدایه‌.

بیانووی دهوڵهتی توركییهلهبواری بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ تیرۆریسم و پاراستنی ئهمنییهتی هاووڵاتیانی توركییهگاڵتهجاڕییه‌. ههموان دهزانن كهحكوومهتی توركییهخۆی فاكتهرێكی سهرهكی و گرینگهلهنائهمن كردنی گشت ناوچهكه، شهڕهنگێزی و بههێز كردن و پێكهێنانی گرووپهتیرۆریستیه جههادییهكان.

لهبواری بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ قاچاغ بیانووی دهوڵهتی توركییهلهوهش بێ ماناتره‌. بهشێك لهئابوورییی توركییهلهڕێگهی قاچاغ و فرۆشی نهوتی سوورییهو لهڕێگهی موعامهلهلهگهڵ داعش دابین دهكرا و ئهمجۆرهموعامهلهنانهتا بهمڕۆش ههروا درێژهیان ههیه‌. بازرگانیی ماددهی هۆشبهر، زیاتر لهلایهن مافیای توركییهوه‌‌ كهسهرێكی لهناو دهوڵهت دایهبهڕێوهدهچێت. بههرهوهرگرتن لهقاچاغی ئینسان و سپی كردنهوهی پاره، سهرچاوهی بهشێكی دیكهلهداهاتهكانی دهوڵهتی توركییهیه‌.

دیواری سنووریی توركییهلهباروودۆخێكدا درووست دهكرێت كهتوركییهبهشێك لهخاكی هاوساكانی خۆی لهقێبرێس، سوورییه، عێراق و بهشێوهی سهرهكی ناوچهكوردنشینهكانی داگیر كردووه، خهڵكی خۆجێیی ئاوارهو یان بهزهبری گرووپهجههادییهكان نزیك بهخۆی، ناچار بهقهبووڵكردنی داگیركاریی دهوڵهتی توركییهكردووه‌. توركییهسهرهڕای داگیركردنی خاكی هاوساكانی خۆی، شهو و ڕۆژ بهبهردهوامی ناوچهكانی كوردستانی عێراق و سوورییهبۆمباران دهكات و مووشهك هاویشتن و تۆپبارانی شوێنی كار و ژیانی خهڵك تهڵهفاتی گیانی زۆر و خهسارهتی ماڵیی فراوانی لێكهوتووهتهوهو بهشێك لهخهڵكی ئهم ناوچانهئاوارهبوون و ناتوانن بگهڕێنهوهگوند و شارهكانی خۆیان.

دهوڵهتی توركییهلههۆكارهسهرهكییهكانی نائهمنی و شهڕی ناوخۆیی لهسوورییه، عێراق، لیبی، شهڕی نێوان ئهرمهنستان و ئازهربایجان لهقهرهباغ، و داگیركردنی قێبرێس و ئاوارهكردنی یونانییهكانه‌. مێژووی نوێی حكوومهتی توركییهكهپڕهلهقهتڵوعام و ژێنۆسایدی ئهرمهنییهكان، كوردهكان، یونانییهكان، عهلهوهییهكان و تیرۆریسم و سهركوتی ناوخۆیی، بۆ ههموو جیهان ئاشكرایه‌.

لهڕاستیدا كێشانی دیواری سنووریی توركییهئهساسهن بهئامانجی ڕێگری لهپهیوهندیی نێوان خهڵكی هاوچارهنووس لهدوو بهری سنوورهكهو ئاسان كردنهوهی بابهتی سهركوتی خهباتی جهماوهری و داسهپاندنی بێ مافیی زیاتر بهسهر خهڵكی كوردستان ئهنجام دهدرێت‌. ئهم ئاواتهكۆنهپهرستانهیه، سهرهڕای جهنایاتی یهكجار زۆری حكوومهتهكانی توركییهلهئاتاتوركهوهتا ئهردۆغان وهدی نههات و بێگومان لهداهاتووشدا وهدی نایهت.

حكوومهتی توركییهسنووری وڵاتی توركییهبهپێرۆز دهزانێت، بهڵام سنووری هاوساكانی هیچ بهلایهوهگرینگ نییهو بهدهیان كیلۆمیتر لهشكركهشیی كردووهتهسهر ئهم وڵاتانهو فڕۆكهیبێ سهرنشین و نیزامیی ئهرتهشی توركییهئازادانهلهههرێمی كوردستان و سوورییهلهبهشی كوردنشینهكهیدا شهو و ڕۆژ خهریكی ئۆپراسیۆنی نیزامین.

دهوڵهتی توركییهنهدهتوانێ بهكێشانی دیواری سنووری لهگهشهو پهرهسهندنی خهباتی ئازادیخوازانهی خهڵكی كوردستان ڕێگری بكات و ئیرادهیپۆڵایینیان بۆ وهدهست هێنانی ئازادی و بهرابهری تێكبشكێنێت و نهتهنانهت دهتوانێ حیزبی كرێكارانی كوردستان لهڕێگهی بۆمبارانهوهناچار بهتهسلیمبوون بكات.

لهدنیای نوێدا ناكرێ بهكێشانی دیواری سنووری، ههرچهند پان و بهرین و تهیار بهئامرازی كۆنتڕۆڵ و سیخوڕیش بێت، بهربهپهیوهندیی خهڵك بگیرێت. ئهزموونی درووست كردنی دیوار لهسنوورهكان چ لهئیسرائیل دژبهخهڵكی فهلهستین، چ لهئهفریقای باكوور لهسهردهمی ئاپارتاید دژبهڕهشپێستهكان، دیواری نێوان دوو بێرلینی ڕۆژههڵات و ڕۆژئاوا، دیواری سنووریی نێوان ئهمریكا و مێكزیك لهسهردهمی ترامپدا نیشانی داوهكهئیرادهو توانای جهماوهر زۆر زیاترهلهشعوور و توانای مێعماران و دامهزرێنهرانی دیوارهسنوورییهكان.

خهڵكی خهباتكاری كوردستان لهتوركییهلهیهكگرتوویی لهگهڵ بهشی چهپ و پێشكهوتووی ناوخۆ، پیلانگێڕیی دیوارهسنوورییهكانی دهوڵهتی توركییهپووچهڵ دهكهنهوهو زۆر ناخایهنێ كهئهردۆغان و ڕهگهزپهرستهكانی توركییهوڵامی شیاوی خۆیان لهئاستی وڵات و ناوچهكهدا وهردهگرنهوه‌.

دهوڵهتی توركییهكهوتووهتهبهر نهفرهتی بهشێكی زۆر لهخهڵكی ناوچهكهلهیونان، ئهرمهنستان، لیبی، كوردستان، ئێران، عێراق، قێبرێس و سوورییهو درهنگ یان زوو ئاواتی داگیركهرانهو كۆنهپهرستانهی حاكمانی تورك لهناوخۆی توركییه، لهئاستی ناوچهكهو بهتایبهت لهكوردستان بهرهوڕووی شكست دهبێتهوه‌.