به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، لانیكه‌م ٥٠ كه‌سی مه‌ده‌نی به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان و چه‌كدارانی حووسی له ئۆستانی “به‌یزا”ی یه‌مه‌ن، گیانیان له ده‌ست داوه.
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا چه‌كدارانی حووسی له ئۆستانی “به‌یزا”ی یه‌مه‌ن پێشڕه‌وی زۆریان كردووه و هاوكات بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاری “مارب” له باكووری یه‌مه‌ن شه‌ڕێكی خۆێناویان ده‌ست پێكردووه. به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی یه‌مه‌ن به سه‌دان كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به هه‌زاران كه‌سیش ئاواره بوون. به وته‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به هۆی هێرشی خوێناوی حووسیه‌كان بۆ سه‌ر شاری “مارب”، مه‌ترسی ڕوودانی قه‌یرانێكی ئینسانی له ئارادایه و سه‌د هه‌زار ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه كه ئێستا له‌و ئۆستانه نیشته‌جێ كراون گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه.