ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی درووست كردنی “قه‌تاری شاری” ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی لانیكه‌م ده مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٢٠٠ كرێكاری “قه‌تاری شاری” ئه‌هواز كه له به‌شی “ترانسفۆڕ”، نوژه‌نكردنه‌وه، عه‌مه‌ڵیاتی خاكی و ئیجرایی كار ده‌كه‌ن، له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی پاره‌وه هه‌تا ئێستا هێچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و لانیكه‌م ١٠٠ كرێكاری پێشووی ئه‌و شێركه‌ته‌ش له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌م ساڵه‌وه بێكار كراون. كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ت سه‌ره‌ڕای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، ته‌نها توانیویانه ٣٠ له سه‌دی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانیان وه‌ربگرن و دیار نییه كه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان پێئه‌درێت.