به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی “نه به ئێعدام_ نه به زیندان”، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م حه‌وت زیندانی له به‌ندیخانه‌ی “ڕه‌جایی شه‌هر”ی كه‌ره‌ج له سێداره دراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌ندكراوێك به ناوی “عه‌بدۆلڕه‌حیم خانی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان كه حۆكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا بوو، له ئاكامدا له زیندانی “ڕه‌جایی شه‌هر”ی كه‌ره‌ج، حۆكمه‌كه‌ی جێبه‌جی كرا. میدیاكانی ڕژیم ته‌نیا هه‌واڵی له سێداره دانی یه‌كێك له‌و به‌ندكراوانه‌یان پشت ڕاست كردۆته‌وه كه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، حۆكمی له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. جێی ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، لانیكه‌م ١٤٣ كه‌س له‌و زیندانه له سێداره دراون.