کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كادری ده‌رمانی شیركه‌تی “باشت”ی یاسووج

اعتراض کادر درمان شرکتی یاسوج

كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی به‌شی ده‌رمانی شیركه‌تی “باشت”ی یاسووج، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٧ مانگ حقووقی دواخراویان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازیانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌، حقووقی یه‌ك مانگی ساڵی پێشوو و هه‌روه‌ها شه‌ش مانگی ئه‌مساڵیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. ڕێژه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ٢٦ كه‌سه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ئازموون و ‌ به‌ شێوه‌ی په‌یمانی له‌و ناوه‌نده‌ دامه‌زراون و قه‌راردادی یه‌كساڵه‌یان هه‌یه‌، ناوبراوان له‌م باره‌وه‌ ده‌ڵێن: په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان مه‌عیشه‌تیانی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.