ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی دوو ڕووداوی جیاجیا له مه‌عده‌نه‌كانی “جوو”ی سه‌ر به شاری “ته‌به‌س” و مه‌عده‌نی “ههجدهك”ی سه‌ر به شاری ڕاوه‌ری ئۆستانی كرمان، دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ڕووخانی به‌شك له دیواری كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شیركه‌تی مه‌عده‌نی “جوو”ی سه‌ر به شاری “ته‌به‌س”، كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن به هۆی ڕووخانی دیواری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “ههجدهك” له ئۆستانی كرمان، گیانی له ده‌ست دا.