له‌دوای هاتنه سه‌ر كاری چه‌كدارانی تاڵیبان له وڵاتی ئه‌فغانستان، بێكاریه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر ڕووی كردووه‌ته ئه‌و وڵاته و به هۆی دۆخی ئاڵۆزی بانكه‌كان و قه‌یرانی ئابووری، هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته له ژێر گوشارێكی زۆردا ده‌ژین.
به‌پێی وته‌ی به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، له‌و ڕۆژه‌وه كه چه‌كدارانی تاڵیبان حكوومه‌تی وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه هه‌موو جمووجۆ‌ڵێكی ئابووری و هه‌لی كار له‌و وڵاته په‌كی كه‌وتووه. ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش كه پاره‌یان له بانكه‌كان هه‌یه، به بڕیاری تاڵیبان ته‌نها ده‌توانن هه‌ر حه‌وت ڕۆژ بڕی ٢٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی له حیسابه بانكییه‌كانیان وه‌ربگرن كه ئه‌مه‌ش به‌مانای كه‌مبوونی پاره‌یه له‌و وڵاته، له‌لایه‌كی دیكه‌وه نرخی مادده خۆراكییه‌كان به شێوه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ڕوو ڵه زیاد بوونه و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌ره‌وه‌یه ئه‌م گرانییه‌ی ئێستا ده‌یانخاته‌وه بیر یه‌كه‌م حكوومه‌تی تاڵیبان له وڵاتی ئه‌فغانستان كه ئه‌و كاتیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه هه‌ڵئاوسان و گرانی هه‌موو وڵاتی گرتبووه‌به‌ر.