کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەر کردنی چوار هاووڵاتی لە شاره‌كانی مەھاباد و بۆجنۆرد

دەستبەسەر کردنی چوار هاووڵاتی لە شاره‌كانی مەھاباد و بۆجنۆرد 1

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “کۆسەی کەھرێز”ی سەر بە شاری مەھاباد لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کراون، هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ چالاكێكی سینفی مۆعه‌لیمانی خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان له‌ لا‌یه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری بۆجنۆرد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئەو سێ هاووڵاتییه‌ بەم شێوەیه‌: “حوسەین دودکاندلووی میلان”، “شاھۆ ئەحمەدی” و  “زاھێر روز خون”. جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا ھەوڵ و بەدواداچونی بنەماڵەی ئەو دەستبەسەر کراوانە بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری لەسەر دۆخ و چارەنوسیان بێ ئاکام بووە و هیچ زانیارییه‌ك لە ھۆکاری دەستبەسەر کردنیان له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌. هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و مۆعه‌لیمه‌ی‌ خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی “یەعقووب یەزدانی”یه‌ و ئه‌ندامی لێژنەی به‌ڕێوەبەری “ئەنجوومەنی پیشەیی فەرهەنگیان”نه‌ كه‌ به‌ دوای بانگهێشتی بۆ دادگای بۆجنۆرد، به‌ تۆمه‌تی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره‌ ده‌كرێت.