ده‌یان هه‌زار كه‌س له كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت له ئۆكراین، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به گۆڕانی یاسای كار له‌و وڵاته، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاڕله‌مانی ئۆكراین له حاڵی په‌سه‌ند كردنی چه‌ند پێش نووسی نوێی یاسای كاره كه له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی نایه‌ته‌وه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئه‌ندامانی ئیتحادیه‌كانی كرێكاری ئۆكراین ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌و باره‌وه ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: په‌سه‌ند كردنی ئه‌و پێش نووسانه ئه‌بێته هۆكارێك بۆ ده‌ركرانی ئاسانی كرێكارانی شیركه‌ته بچووكه‌كان، نه‌بوونی هیچ جۆره زمانهتێك بۆ به‌ستنی قه‌راردادی ستاندارد، درانی ده‌سه‌ڵات به خاوه‌نكار بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له یاسا و به‌ستنی قه‌راردادی كۆرت ماوه، له ناو چوونی مافی پشوودان، ئیزافه‌كاری و مره‌خه‌سی كرێكاران.