ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كوڵبه‌ران له سنووری “سه‌ردئاو”ی بانه، كۆڵبه‌رێك گیانی له ده‌ست دا و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره كه گیانی له ده‌ست داوه “ڕه‌سۆڵ كه‌ریمی” و ناوسناوی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره برینداره‌ش “محه‌ممه‌د” خه‌ڵكی شاری بانه، “ڕامیار” خه‌ڵكی گوندی “سه‌به‌دڵوو” و “شێرزاد” خه‌ڵكی گوندی “درگاشێخان” ڕاگه‌یه‌ندراوه.